لیندزی گراهام : متمانەم هەیە ترامپ ڕێککەوتنێکی خراپ واژوو ناکات

لیندزی گراهام : متمانەم هەیە ترامپ ڕێککەوتنێکی خراپ واژوو ناکات

PeyamaKurd - لیندزی گراهام : متمانەم هەیە ترامپ ڕێککەوتنێکی خراپ واژوو ناکات
 

لیندزی گراهام، سیناتۆری کۆمارییەکان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە دڵنیایە سەرۆک ترامپ ڕێککەوتنێکی خراپ واژوو ناکات. ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە (MOU) بەو شێوازەی لەلایەن جێگری سەرۆک و ئیدارەی ئەمریکاوە وەسف کراوە، زۆر هیوابەخش دیارە.

گراهام ئارەزووی خۆی بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی دیپلۆماسی بۆ خواستە ئەتۆمییەکانی ئێران دەربڕی، بەڵام ڕوونی کردەوە کە گومان و دوودڵی ئەو لە خودی ئێران دایە. ناوبراو لە ووڵامی پرسیاری "ڕێککەوتنێکی باش چۆن دەبێت؟" ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنی باش بە واتا "نەبوونی هیچ پیتاندنێک".

سەبارەت بە هەنگاوەکانی تریش، گراهام ووتی : "ئێمە شەقامەکان دەکەینەوە و کۆتایی بە شەڕئەنگێزییەکان دەهێنین، ئەمەش خۆی لە خۆی دا سەرکەوتنێکە، بەڵام ئایا دەتوانین بگەینە قۆناغی دووەم یان نا، هێشتا نازانم."

لەکۆتایی دا و لەبارەی پرسی بەرنامە ئەتۆمییەکەوە، ناوبراو جەختی کردەوە کە بەپێی یاسا پێویستە کۆنگرێسی ئەمریکا ڕێککەوتنەکە پەسەند بکات، ئاماژەی بەوەش کرد کە سەرۆک ترامپ ڕایگەیاندووە کە ڕێککەوتنەکە بۆ ئەم مەبەستە ڕەوانەی کۆنگرێس دەکات.