PeyamaKurd - لیندسی گراهام : سوپای پاسداران هاوتای "ئێس ئێس و گێشتاپۆ"یە
لیندسی گراهام، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس نووسیویەتی کە گۆڕانکارییەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو دەریانخستووە کە بڕیاردانی ڕاستەقینە لە ئێران دا لە دەستی بەرپرسە دیپلۆماسییەکان دا نییە، بەڵکوو لە دەستی هێزە سەربازییەکانە.
ناوبراو بە ئاماژەدان بە لێدوانە دژبەیەکەکانی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە کراوەیی یان داخرانی گەرووی هۆرمۆز، جەختی کردەوە کە هێرشی سپای پاسداران بۆ سەر کەشتییەکی بارهەڵگر، ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی ئەم دامەزراوەیە نیشان دەدات.
گراهام سوپای پاسدارانی وەک "هاوتای ئێرانیی ئێس ئێس-گێشتاپۆ" وەسف کرد و زیادی کرد کە پشتگوێ خستنی ئەم جیاوازییە، هەڵەیەکی ستراتیژی دەبێت.