لێبووردنی نێودەوڵەتی : مەترسی کۆمەڵکوژی زیاتر لە ئێران دا هەیە

لێبووردنی نێودەوڵەتی : مەترسی کۆمەڵکوژی زیاتر لە ئێران دا هەیە

PeyamaKurd - لێبووردنی نێودەوڵەتی : مەترسی کۆمەڵکوژی زیاتر لە ئێران دا هەیە

ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی، ڕۆژی سێشەممە ١٦ی پووشپەڕ، بە ئاماژەدان بە تێپەڕبوونی شەش مانگ بەسەر خۆپیشاندانەکانی بەفرانباردا کە تێیدا هەزاران کەس بە دەستی هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی کوژران، ڕایگەیاند کە نەبوونی دادپەروەری نێودەوڵەتی، مەترسی دووبارەبوونەوەی تاوانی قورس لە ئێران زیاد دەکات.

دیانا تەحاوی، جێگری بەڕێوبەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا لەم ڕێکخراوەدا، ڕایگەیاند کە بێدەنگی جیهان لە ئاست ئەم سەرکوتە، ڕێگەی بۆ دەسەڵاتدارانی تاران خۆشتر کردووە کە لە هەڕەشەی کوشتاری زیاتری نەیارانیان بەردەوام بن.

ئەو جەختی کردەوە کە نابێت تاوانەکانی ڕێژیم دژی خۆپیشاندەران، بەهۆی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی ئێستا و سەرنج لەسەر ڕێککەوتنی نێوان واشینتۆن و تاران بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ، پەراوێز بخرێن.