PeyamaKurd - مارک ڕووتە : ناتۆ دەبێت سەبارەت بە ئێران ووریا بێت
مارک ڕووتە، سکرتێری گشتی ناتۆ لە کۆڕبەندی پیشەسازی بەرگری هاوپەیمانییەکە لە ئانکارا ڕایگەیاند کۆماری ئیسلامی وەک ڕووسیا، چین و کۆریای باکووری هەڕەشەیە و ناتۆ دەبێت خێراتر و یەکگرتووتر هەنگاو بنێت بۆ بەرپەرچدانەوەی.
سکرتێری گشتی ناتۆ ووتی هەرچەندە "کردەوەی ئەم دوایی یەی ئەمریکا" بەرنامەی ئەتۆمی و مووشەکی بالیستیکی کۆماری ئیسلامی "بە شێوەیەکی بەرچاو لاواز" کردووە، بەڵام ناتۆ نابێت تاران پشتگوێ بخات و دەبێت سەبارەت بە ئێران ووریا بێت.
هاوکات ئاسایشی تەنگەی هورموز بابەتێکی گرینگ دەبێت لە لوتکەی ناتۆدا. وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ بڕیارە لەگەڵ هاوتاکانیان لە بەحرەین، کووەیت، قەتەر و ئیمارات سەبارەت بە چەقبەستوویی کردنەوەی تەواوەتی تەنگەکە، ئاسایشی کەشتیوانی و پێشنیاری فەرەنسا و بەریتانیا بۆ ئەرکێکی دەریایی فرەنەتەوەیی تاوتوێ بکەن، پلانێک کە کۆماری ئیسلامی تا ئێستا دژایەتی کردووە.
سکرتێری گشتی ناتۆ هەروەها هۆشداری دا کە هەڕەشەکان تەنیا لە کۆماری ئیسلامی دا سنووردار نەبوون. ووتی ڕووسیا نزیکەی نیوەی بوودجەی نیشتمانی خۆی بۆ "ئامێری جەنگ" خەرج دەکات و پیشەسازی بەرگرییەکەی بە درێژایی کاتژمێر بۆ شەڕکردن كارد دەكات.
ڕووتە هەروەها باسی لە مۆدێرنیزاسیۆنی سەربازی چین و نەبوونی شەفافیەتی پێکەن لە توانا ئەتۆمییەکانی و بەردەوامی بەرنامە ئەتۆمییەکەی کۆریای باکوور کرد و ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم ووڵاتانە "زیاتر لە جاران پێکەوە کاردەکەن."