مارکۆ ڕۆبیۆ : کۆماری ئیسلامی بە مەرجی مووڵەت و پارەدان ناتوانێت کەڵک لە ڕێڕەوی ئاوی نێودەوڵەتی وەربگرێت

مارکۆ ڕۆبیۆ : کۆماری ئیسلامی بە مەرجی مووڵەت و پارەدان ناتوانێت کەڵک لە ڕێڕەوی ئاوی نێودەوڵەتی وەربگرێت

PeyamaKurd - مارکۆ ڕۆبیۆ : کۆماری ئیسلامی بە مەرجی مووڵەت و پارەدان ناتوانێت کەڵک لە ڕێڕەوی ئاوی نێودەوڵەتی وەربگرێت

دووشەممە لە چاوپێکەوتنێک دا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیووز، مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، پێشنیاری ئێران بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز لەلایەن ئەمریکا و ووڵاتانی دیکەوە قبووڵ کراو نییە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوای ئاماژەدان بە پێشنیاری ئێران سەبارەت بە دانووستان لەلایەن پێشكەش كاری بەرنامەکە ووتی : ئەوەی مەبەستیان لە کراوەیی گەرووەکە ئەوەیە کە بەڵێ گەرووەکە کراوەیە، بەمەرجێک هەماهەنگی لەگەڵ ئێران بکەن، مووڵەت لە ئێمە وەربگرن، ئەگەرنا ئێمە ئێوە دەکەینە ئامانج و دەبێت پارەمان بدەنێ.

ڕۆبیۆ جەختی لەوە کردەوە: "ئەمە کردنەوەی گەروووەکە نییە، ئەم ڕێڕەوە ئاوییانە نێودەوڵەتین، و ناتوانرێت قبووڵ بكرێت یان ئاسایی ببێتەوە ووڵاتێک دیاری بکات کە کێ ڕێگەی پێدراوە ڕێڕەوی ئاوی نێودەوڵەتی بەکاربهێنێت و دەبێت چەند پارە بدرێت بۆ بەکارهێنانی."