موجتەبا خامنەیی : من لەگەڵ ڕێككەوتن نەبووم

موجتەبا خامنەیی : من لەگەڵ ڕێككەوتن نەبووم

PeyamaKurd - موجتەبا خامنەیی : من لەگەڵ ڕێككەوتن نەبووم

میدیاکانی ئێران ، پەیامێکی موجتەبا خامنەیی ، ڕابەری ئێرانی بەرامبەر بە واژوو کردنی لێک تێگەیشتنی نێوان ئێران و ئەمریکا بڵاو کردەوە و ڕایگەیاندووە ، ئەو دانووستانە ڕووبەڕوووانەی کە لە داهاتوو ئەنجام دەدرێن ،  بە مانای قبووڵ کردنی ڕای دوژمن نابێت.

لە پەیامەکە دا موجتەبا خامنەیی ڕایگەیاندووە ، من بە شێوەیەکی بنەڕەتی ، ڕایەکی دیکەم هەبوو ، بەڵام لە بەر ئەوەی بەڵێنەکەی سەرۆککۆمار و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی لە لایەن خۆی و ئەندامانی دیکەوە لە سەر پاراستنی بەرپرسیارییەتییەکەیان گرتە ئەستۆ، ڕێگەم پێدا.

خامنەیی نووسیویەتی کە پزشکیان پێی ڕاگەیاندووە ئەگەر لایەنی ئەمریکی بیەوێت داواکاری زیاتر بسەپێنێت، بە هیچ شێوەیەک قبووڵی ناکەین.