PeyamaKurd - میدیاکانی نزیک لە سوپای پاسداران : ئێران هیچ بژاردەیەکی دیکەی نییە جگە لە درووست کردنی چەکی ئەتۆمی
دەزگایەکی ڕاگەیاندنی سەر بە سوپای پاسداران لە ڕاپۆرتێک دا داوای کرد ئێران بەرەو بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی هەنگاو بنێت و بانگەشەی کردووە؛
“ئێران هیچ بژاردەیەکی دیکەی نییە جگە لە درووست کردنی بۆمبی ئەتۆمی لە پێناو پاراستنی ئاشتی و ئارامی و بەهێزکردنی پێگە و مافی بەرگری کردن لە خۆی بەرامبەر ئەمریکا و ئیسرائیل.”
بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە لە کاتێک دایە کە ئێران لەم دوایی یانەدا بە پشت بەستن بە یاداشتنامەی لێک تێگەیشتن لەگەڵ ئەمریکا بەڵێنی داوە خۆی لە بەدواداچوون بۆ درووست کردنی چەکی ئەتۆمی بەدوور بگرێت و پشکنینی نێودەوڵەتی بۆ دامەزراوە ئەتۆمییەکان قبووڵ بکات.
ئەم هەڵوێستە لە دۆخێک دا خراوەتەڕوو کە هێشتا ڕوون نییە کە ئایا ڕەنگدانەوەی تێڕوانینی فەرمی بەرپرسانی ئێرانە یان تەنیا بۆچوونی دەزگایەکی ڕاگەیاندنی نزیک لە سوپای پاسداران ە.