ناتانیاهوو : ئیسرائیل لە مێژووی خۆیدا هەرگیز هێندەی ئێستا بەهێز نەبووە

ناتانیاهوو : ئیسرائیل لە مێژووی خۆیدا هەرگیز هێندەی ئێستا بەهێز نەبووە

PeyamaKurd - ناتانیاهوو : ئیسرائیل لە مێژووی خۆیدا هەرگیز هێندەی ئێستا بەهێز نەبووە
 

بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە نوێترین لێدوانی دا سەبارەت بە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان ڕایگەیاند: "ئێمە ئێستا لە نزیکەی 60٪ی کەرتی غەززەداین، لە کاتێک دا پێشتر لە 50٪دا بووین؛ ئامانجی ئێستامان گەیشتنە بە 70٪ی کەرتی غەززە."

سەبارەت بە بەرەی لوبنانیش، ناتانیاهوو جەختی لە بەردەوامی هێرشەکان کردەوە و وتی: "بە تووندی لێیان دەدەین و بەردەوام دەبین لە هێرشەکانمان؛ ئەم ململانێیە هیچ کۆتایی یەکی نابێت مەگەر لایەنی بەرامبەر خۆی بەدەستەوە بدات."

ناتانیاهوو ئاماژەی بە پێگەی سەربازی ووڵاتەکەی کرد و ڕایگەیاند: "ئێمە وەک بەهێزترین دەسەڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەم هەڵمەتە سەربازییەدا دەردەکەوین و ئیسرائیل لە مێژووی خۆیدا هەرگیز هێندەی ئێستا بەهێز نەبووە.