PeyamaKurd - ناتانیاهوو : "ئیسرائیل لە هەموو کاتێک بەهێزترە و ئیسرائیل ھەمیشە پێویستە زۆر لە دوژمنەكانی بەهێزتر بێت"
بێنیامین ناتانیاهوو، دوای دەربڕینی ڕەزامەندی لەسەر کڕینی ٢ فەوجی نوێ بۆ سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند : "ئیسرائیل لە هەموو کاتێک بەهێزترە و ئیسرائیل ھەمیشە پێویستە زۆر لە دوژمنەكانی بەهێزتر بێت". سەرۆک وەزیران هەڕەشەیەکی ئاراستەی ئێران کرد و ڕایگەیاند : فڕۆکەوانەکانمان ئامادەن ئەگەر پێویست بکات بگەنە هەر خاڵێک لە ئاسمانەکانی ئێران .
▪️ئیسرائیل ڕەزامەندی لەسەر گرێبەستێکی گەورەی چەندین ملیار دۆلاری بۆ کڕینی دوو فەوجی نوێی فڕۆکەی جەنگی لە ئەمریکا دەربڕی.
گرێبەستەکە کڕینی فڕۆکە پێشکەوتووەکانی جۆری F-35لە کۆمپانیای لاکهید مارتن و فڕۆکەی جەنگی F-15IA لە کۆمپانیای بۆئینگ لەخۆدەگرێت.
ئامانجی سەرەکی ئەم کڕینە، پاراستنی باڵادەستی ئاسمانی ئیسرائیل ە بۆ چەندین دەیەی داهاتوو و بەهێزکردنی توانای سوپای ئەو ووڵاتەیە بۆ هێرش کردن لە هەر شوێن و کاتێک دا.