تازەترین

ناتانیاهوو بۆ ئەردۆغان : بیرت چووەتەوە سەردەمی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی کۆتایی هاتووە

ناتانیاهوو بۆ ئەردۆغان : بیرت چووەتەوە سەردەمی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی کۆتایی هاتووە

PeyamaKurd - ناتانیاهوو بۆ ئەردۆغان : بیرت چووەتەوە سەردەمی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی کۆتایی هاتووە

بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە ووڵامی لێدوانەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: "ئەو باسی لەناوبردنی ئیسرائیل و دووبارە کۆنترۆڵ کردنەوەی قودس (ئۆرشەلیم) دەکات، بەڵام لەبیری چووە کە سەردەمی ٤٠٠ ساڵەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی کۆتایی هاتووە."
ناتانیاهوو لە بەشێکی تری قسەکانیدا ووتی: هێزی ئیسرائیل ئەمڕۆ دەوڵەتێکی بەهێز بە ناوی ئیسرائیل، سوپایەکی بەهێز، و گەل و حکوومەتێکی جێگیر بوونیان هەیە.
پەیامم بۆ تورکیا : ئێمە ڕێگە بە کەس نادەین هەڕەشە لە بوون یان ئاسایشی ئیسرائیل بکات، و پێم وایە نیشانمان داوە کە چ توانایەکمان هەیە؛ ئەو (ئەردۆغان) دەبێت هێمن بێتەوە.