ناتانیاهوو : ڕێککەوتنی سێ قۆڵی دانی بە مافی ئیسرائیل نا بۆ هەبوونی ناوچەی ئەمنی لە لوبنان

ناتانیاهوو : ڕێککەوتنی سێ قۆڵی دانی بە مافی ئیسرائیل نا بۆ هەبوونی ناوچەی ئەمنی لە لوبنان

PeyamaKurd - ناتانیاهوو : ڕێککەوتنی سێ قۆڵی دانی بە مافی ئیسرائیل نا بۆ هەبوونی ناوچەی ئەمنی لە لوبنان

بێنیامین ناتانیاهوو، ڕۆژی شەممە پەیامێکی ڤیدیۆیی ئاراستەی هاووڵاتییانی ئیسرائیل کرد، تێیدا ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ لوبنان بە شکستێکی گەورە بۆ ئێران ناوبرد.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، "لە چوارچێوەی ئەو لێکتێگەیشتنەدا، ئەمریکا و لوبنان دانیان بە مافی ئیسرائیل دا نا بۆ هێشتنەوەی ناوچەی ئەمنی لەناو لوبنان هەتا ئەوکاتەی بۆ ئاسایشمان پێویستە."

ووتیشی، "بەردەوام دەبین لە مانەوەمان لەو ناوچانە هەتا ئەو کاتەی حیزبۆڵڵا و ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی دیکە لە چەک دادەماڵدرێن، هەتا ئەو کاتەی هیچ هەڕەشەیەک بۆ سەر ئیسرائیل لە لوبنان ەوە نایەتا ئاراوە."

ناوبراو ڕێککەوتنەکەی بە زەبرێکی گەورە بۆ ئێران و حیزبۆڵڵا و تەواوی بەرەی مقاوەمە ناوبرد.

ڕایگەیاند هەنگاوێکی گرینگە بۆ گێڕانەوەی ئاسایش و ئاشتی لەنێوان لوبنان و ئیسرائیل.

ناتانیاهوو سوپاسی دۆناڵد ترامپ و مارکۆ رۆبیۆی کرد لە هەوڵەکانیان بۆ واژووکردنی ڕێککەوتنەکە. هەروەها سپاسی حکوومەت و گەلی لوبنانی کرد بۆ ئەو ئازایەتییەی نیشانیان دا.