PeyamaKurd - ناردنی دوو کەشتی بۆ پاراستنی ئاسایشی گەرووی هورمز لە لایەن ئیتالیاوە
ئیتاڵیا دوو کەشتی مینلابەری بە ناوەکانی "کرۆتۆنی" و "ریمینی" بەرەو ناوچەیەکی نزیک لە گەرووی هورمز بەڕێ کردووە.
مەبەست لە ناردنی ئەم کەشتییانە دابین کردنی ئاسایشی کەشتیوانی و ئامادەکارییە بۆ بەشداری کردن لە ئەرکە نێودەوڵەتییەکان لە ناوچەکەدا.
کەشتییەکان لە دوورگەی سیقڵییەوە بەڕێکەوتوون و بە نۆکەندی سوێس و دەریای سووردا تێدەپەڕن تا دەگەنە جیبووتی و پاشان ناوچەی مەبەست.
بۆ ئەوەی سوپای ئیتاڵیا بە فەرمی بەشداری لەم ئەرکە نێودەوڵەتییەدا بکات، پێویستە حکوومەت ڕەزامەندی پەرلەمانی ووڵاتەکەی وەربگرێت.