PeyamaKurd - نوێترین قسەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا کە لە ترووس سۆشیاڵ بڵاوی کردووەتەوە لە بارەی سەبارەت بە ئێران:
ئێران دوێنێ بڕیاریدا لە تەنگەی هورمز تەقە بکات، پێشێلکارییەکی تەواوی ڕێككەوتنی ئاگربەستەکەمانە! زۆربەیان ئاراستەی کەشتییەکی فەرەنسی و کەشتییەکی بارهەڵگری شانشینی یەکگرتوو کرابوون. ئەوە کارێکی باش نەبوو، وایە؟
نوێنەرەکانم دەچنە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان، ئەوان سبەی ئێوارە لەوێ دەبن، بۆ دانووستاندن. ئێران لەم دواییانەدا ڕایگەیاند کە تەنگەی هورمز دادەخەن، کە شتێکی سەیرە، چوونکە گەمارۆکەی ئێمە پێش وەختە تەنگەکەی داخستووە.
ئەوان بەبێ ئەوەی بزانن یارمەتیمان دەدەن، ئەوانن کە بە داخستنی ڕێڕەوەکە ڕۆژانە ٥٠٠ ملیۆن دۆلار زەرەر دەکەن! ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هیچ زەرەرێک ناکات. لە ڕاستیدا، زۆر کەشتی ئێستا بەرەو ئەمریکا، بەرەو ویلایەتەکانی تێکساس، لویزیانا و ئالاسکا دەڕۆن، بۆ بارکردن، سوپاس بۆ سوپای پاسداران، کە هەمیشە دەیەوێت "پیاوە بەهێزەکە" بێت! ئێمە ڕێککەوتنێکی زۆر دادپەروەرانە و ژیرانە پێشکێش دەکەین، هیوادارم قبووڵی بکەن، چوونکە ئەگەر نەیکەن، ئەمریکا هەموو وێستگەیەکی کارەبا و هەموو پردێک لە ئێران دا لەناودەبات.
چیدی کەسێکی نەرمونیان نابم! بە خێرایی دەڕووخێن، بە ئاسانی دەڕووخێن، ئەگەر ڕێککەوتنەکە قبووڵ نەکەن، شانازی دەبێت بۆ من کە ئەوەی پێویستە بکرێت ئەنجامی بدەم، کە دەبوو لە ماوەی ٤٧ ساڵی ڕابردوودا لەلایەن سەرۆکەکانی ترەوە بەرانبەر ئێران بکرایە. کاتی ئەوە هاتووە مەکینەی کوشتنی ئێران کۆتایی پێ بێت!