نیۆیۆرک تایمز : موجتەبا خامنەیی، ڕەزامەندی نیشان دا لەسەر پێشنیازەکەی پاکستان بۆ ئاگربەست بۆ ماوەی دوو هەفتە.

نیۆیۆرک تایمز : موجتەبا خامنەیی، ڕەزامەندی نیشان دا لەسەر پێشنیازەکەی پاکستان بۆ ئاگربەست بۆ ماوەی دوو هەفتە.

PeyamaKurd - نیۆیۆرک تایمز : موجتەبا خامنەیی، ڕەزامەندی نیشان دا لەسەر پێشنیازەکەی پاکستان بۆ ئاگربەست بۆ ماوەی دوو هەفتە.

هەر دوابەدوای ئەم هەواڵە ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران ڕایگەیاند : دوژمن زیاتر لە مانگێکە تکا دەکات بۆ ڕاگرتنی شەڕ، بەڵام ئێمە ڕەتمان کردەوە و جەنگ تا ڕۆژی چلەم بەردەوام بوو.

پیرۆزبایی لە ئێرانییەکان دەکەین کە نزیکەی سەرجەم ئامانجەکانی جەنگ بەدیهاتوون و دوژمنمان تووشی شکست و بێچارەیی یەکی مێژوویی کردووە.

بڕیاردرا دانووستانەکان لە ئیسلام ئاباد ئەنجام بدرێن بۆ ئەوەی ووردەکارییەکانی سەرکەوتنی مەیدانی ئێران لە ڕووی سیاسییەوە بچەسپێندرێت.

ئێران هەموو پلانەکانی دوژمنی ڕەت کردەوە و لە ڕێگەی پاکستان ەوە پلانێکی 10 خاڵی پێشکەش بە لایەنی ئەمریکی کرد.

ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران:

 لە گرینگترین داواکارییەکانمان ئەمانەی خوارەوەن: 

📌کۆنترۆڵی ئێران بەسەر گەرووی هورمز

📌کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە

📌 هەڵگرتنی تەواوی سزاکان

📌ڕاگرتنی شەڕ لە سەرجەم بەرەکانی میحوەری مقاوەمە