PeyamaKurd - نەتەوە یەکگرتووەکان : ئێران لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٦ەوە تا ئێستا لانیکەم ٤٠ کەسی بە تۆمەتی ئەمنیەتی لە سێدارە داوە
کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند لە سەرەتای ئەمساڵ ەوە تا ئێستا لانیکەم ٤٠ کەس لە ئێران بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ئەمنیەتی نیشتمانییەوە لە سێدارە دراون کە ١٨ کەسیان خۆپیشاندەر بوون.
ڤۆڵکەر تورک ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند "بە قووڵی هاوسۆزی خۆی بۆ خەڵکی ئێران دەردەبڕێت کە لە نێوان شەڕ و سەرکوت کردنی دڕندانەدا گیریان خواردووە."
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئێران ساڵانە لە هەموو ووڵاتێکی دیکە جگە لە چین زیاتر خەڵك لە سێدارە دەدات.
ڤۆڵکەر تورک ووتی تاران سەرکوتکاری خۆی دوای ناڕەزایەتییەکان و هەروەها دوای شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد چڕتر كردووەتەوە.
ووتیشی "دەسەڵاتداران پەنایان بۆ سەرکوت کردنی تووند بردووە و هەزاران کەسیان دەست بەسەر كردووە و سنووردارکردنی زیاتریان بەسەر کۆمەڵگەی مەدەنی دا سەپاندووە."