نەسرین ستوودە لە زیندانی تارانی گەورە ئازاد کرا

نەسرین ستوودە لە زیندانی تارانی گەورە ئازاد کرا

PeyamaKurd - نەسرین ستوودە لە زیندانی تارانی گەورە ئازاد کرا

نەسرین ستوودە، پارێزەر و چالاکی مافی مرۆڤ، چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر بە دانانی بارمتە لە زیندانی تارانی گەورە ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی "هرانا"، ئازادکردنی ناوبراو دوای ماوەیەک دەستبەسەر كردن بووە و لە دۆخێکدا کە ژمارەیەک لە زیندانییەکان کە لە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین، دوای سەرهەڵدانی تێکهەڵچوونە سەربازییەكان، بۆ زیندانی تارانی گەورە گوازرانەوە.

نەسرین ستوودە کەسایەتییەکی ناسراوی بەرگری لە مافی مرۆڤ و زیندانیانی سیاسییە؛ پارێزەرێک کە ساڵانێکە بەھۆی ڕاوەستان لە تەنیشت خەڵك و ژنان و ناڕازییان، ڕووبەڕووی فشار و درووستکردنی دۆسییە بووەتەوە.