PeyamaKurd - هۆشداری نوێی ئاژانسی ئەتۆمی سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران
ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی لە ڕاپۆرتێکی نهێنی دا، کە بەشێک لە ناوەڕۆکەکەی لەلایەن ئاژانسەکانی هەواڵی فەڕەنسا و ڕۆیتەرزەوە ئاشکرا کراوە، داوا لە ئێران دەکات بەپەلە چارەنووسی پاشەکەوتی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی خۆی ڕابگەێنێت، کە دوای بۆردومان کردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی لە شەڕی ١٢ ڕۆژەدا چارەنووسیان نادیارە.
ئاژانسی ووزە لەو ڕاپۆرتەدا کە بۆ ووڵاتانی ئەندام نێردراوە، جەختی لەوە کردووەتەوە کە نەبوونی دەست ڕاگەیشتن بۆ پشکینین و پشتڕاست کردنەوەی ماددە ئەتۆمییەکان لە ئێران، نیگەرانی بڵاوبوونەوەی تیشکی ئەتۆمی درووست کردووە.
هاوکات داوای لە کۆماری ئیسلامی کردووە کە هاوکاری ئاژانس بکات.