PeyamaKurd - هۆشداری سێنتکام بە هێزەكانی سوپای پاسداران : دەست بەجێ پێگەکانتان بەجێ بهێڵن
فەرماندەی سێنتکام بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و هۆشداری دایە ئەندامانی سوپای پاسداران دەست بەجێ پێگەکانیان بەجێ بهێڵن و بگەڕێنەوە ماڵەکانیان.
براد کوپەر، فەرماندەی سێنتکام لە بەیاننامەیەکدا ووتی : داوا لە هەموو ئێرانییەک دەکەین کە لە سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی دا خزمەت دەکەن، دەست بەجێ پۆستەکانیان بەجێبهێڵن و بگەڕێنەوە ماڵەکانیان بۆ ئەوەی لە مەترسی زیاتری زیان یان مەرگی ناپێویست پێش بگیرێ.