PeyamaKurd - هێرش کرایە سەر کەشتییەکی نەوت هەڵگری تورکیا
کەشتییەکی نەوتهەڵگری تورکیا دوای دەرچوونی لە ڕووسیا، لە دەریای ڕەش؛ بە درۆن هێرشی کرایە سەری.
تەلەفزیۆنی ئێن تی ڤی (NTV)ـی تورکیا بڵاوی کردەوە، پێنجشەممە، کەشتییەکی نەوت هەڵگری تورکیا بە ناوی ئاڵتورا (M/T Altura) ، لە دەریای ڕەش و لە نزیک شاری ئیستانبووڵ بە درۆن هێرشی کرایە سەر.
بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، کەشتییە تورکییەکە بارێکی نەوتی خاوی هەڵگرتبوو و لە ڕووسیاوە بەڕێکەوتبوو. ئاماژەی بەوەش داوە، ڕەوداوەکە لە دووری ١٥ میلی دەریایی لە گەرووی بۆسفۆر لە نزیک شاری ئیستانبووڵ ڕوویداوە.
لەبارەی زیانەکانی هێرشەکەوە کەناڵەکە ڕوونیشی کردەوە، بەهۆی هێرشەکەوە زیان بە ڕووی دەرەوەی نەوت هەڵگرەکە و ژووری بزوێنەرەکانی گەیشتووە.
ئەم کەشتییە ١٤٤ هەزار تەن نەوتی هەڵگرتبوو.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە نەوتهەڵگرەکە لە ڕووسیاوە هاتبوو.