هێرشی ئاسمانی پاكستان بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان

هێرشی ئاسمانی پاكستان بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان

PeyamaKurd - هێرشی ئاسمانی پاكستان بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان

دووشەممە حکوومەتی پاکستان ڕایگەیاند؛ شەوی ڕابردوو زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر چەند پێگەیەکی چەکداران لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان.

عەتاوڵڵا تارار، وەزیری زانیاری پاکستان لە ڕایگەیاند: "سێ ئامانج لە ویلایەتەکانی پاکتیا، پاکتیکا و کونار لە رۆژهەڵاتی ئەفغانستان بە ووردی پێکراون و لە ئەنجامدا ٢٥ چەکدار کوژراون." ئاماژەی بەوەش کرد، هاوکات ئۆپراسیۆنی زەمینیش لە ناوچە سنوورییەکان دژی گرووپی "جەماعەتۆل ئەحرار" ئەنجام دراوە کە پەیوەندییان بە تاڵیبانی پاکستان ەوە هەیە.

وەزیری زانیاری ڕوونی کردەوە، ئەم هێرشانە ووڵامێک بوون بۆ کوژرانی سێ ئەندامی هێزە نیمچە سەربازییەکانی پاکستان لە شاری کەراچی لە ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، هەروەها وەک پەرچەکردارێک بەرامبەر تووندوتیژییەکانی ئەم دوایی یەی ناوچە سنوورییەکان.

لە بەرامبەردا، زەبیحۆڵڵا موجاهید، ووتەبێژی حکوومەتی تاڵیبان، هێرشەکانی پاکستانی بە کردەوەیەکی دەستدرێژیکارانەی ترسنۆکانە وەسف کرد و ڕایگەیاند، دەیان هاووڵاتی مەدەنی کوژراون و بریندار بوون.