هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر زانکۆی نیزامی سوپای پاسداران لە تاران

هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر زانکۆی نیزامی سوپای پاسداران لە تاران

PeyamaKurd - هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر زانکۆی نیزامی سوپای پاسداران لە تاران

بە ووتەی سوپای ئیسرائیل، ئەم هێرشە ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خاکەلێوە ئەنجام دراوە و یەکێک لە ژێرخانە سەرەکییەکانی ناو کۆمەڵگەی زانکۆی "ئیمام حسێن"ی کردووەتە ئامانج.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم زانکۆیە وەک گرینگترین ناوەندی پەروەردەیی و توێژینەوەی سوپای پاسداران، ڕۆڵێکی سەرەکی لە پێگەیاندنی هێزە سەربازییەکان و پەرەپێدانی تەكنۆلۆژیە پێشکەوتووەکانی چەکداری دەگێڕێت و هەندێک لە چالاکییە توێژینەوەیی و پەرەپێدانە سەربازییەکان لەژێر ناوی مەدەنی لەم شوێنەدا ئەنجام دراون.

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لە کاتی ئەم هێرشەدا، دامەزراوەی وەک " توونێلەکانی با " کە بۆ تاقیکردنەوە و پەرەپێدانی مووشەکە بالستیکەکان بەکاردێن، ناوەندێکی توێژینەوەی کیمیایی و ناوەندی تەكنۆلۆژی و ئەندازیاری گرووپی مکانیک کراونەتە ئامانج.

سوپای ئیسرائیل لە ڕاپۆرتی ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوە ڕایگەیاند کە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، لە ڕێگەی چەندین هێرشی ئاسمانی بۆ سەر تاران، نزیکەی ٤٠ بنکە و دامەزراوەی بەرهەمهێنان و لێکۆڵینەوەی چەک کراونەتە ئامانج.