هێرشی درۆنی بۆ نزیک وێستگەی ئەتۆمی ئیمارات بووە ھۆی ئاگركەوتنەوە

هێرشی درۆنی بۆ نزیک وێستگەی ئەتۆمی ئیمارات بووە ھۆی ئاگركەوتنەوە

PeyamaKurd - هێرشی درۆنی بۆ نزیک وێستگەی ئەتۆمی ئیمارات بووە ھۆی ئاگركەوتنەوە
 

بەرپرسانی ئەبووزەبی ڕایانگەیاند بەهۆی هێرشی درۆنی بۆ سەر ژێنێراتۆرێكی کارەبا لە دەرەوەی وێستگەی ئەتۆمی بەراکە لە ناوچەی ئەلزەفرە لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ئاگر كەوتووەتەوە.

ئەمە ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی مەی ڕوویداوە و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.

دەسەڵاتداران لە ئەبووزەبی پایتەختی ئیمارات دەڵێن، ئاگرەکە کاریگەری لەسەر سەلامەتی وێستگەکە و ئاستی سەلامەتی تیشک و ئامادەیی سیستەمی سەرەکی وێستگەکە نەبووە و هەموو یەکەکانیش بەردەوامن لە کارکردنی ئاسایی کارگەکە

ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە کاتی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی کۆماری ئیسلامی، بووەتە ئامانجی هێرشی مووشەکی و درۆنی کە بەرپرسانی ئەبووزەبی دەڵێن ; سەرچاوەی ئەو ھێرشانە ئێران بووە و ژێرخانی ووزە و دەریایی کردووەتە ئامانج.