PeyamaKurd - هێرشی دووبارەی ئەمریكا بۆ سەر بەندەرعەباس
بەرپرسێکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکان هێرشی ئاسمانی نوێی لە ناوخۆی ئێران دا ئەنجام داوە و پێگەیەکی سەربازی کردووەتە ئامانج کە بە بڕوای واشینتۆن مەترسی بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا و کەشتیوانی بازرگانی لە گەرووی هۆرموزدا بووە.
ئەم بەرپرسەی ئەمریکا کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بێت، بە ئاژانسی هەواڵی "ڕۆیتەرز"ی ڕایگەیاندووە، سوپای ووڵاتەکەی هاوکات چوار دڕۆنی ئێرانیشی لە دەورووبەری گەرووی هۆرمۆز خستووەتە خوارەوە کە ببوونە مەترسی.
ناوبراو ئاشکرای کرد کە ئامانجی سەرەکی هێرشە ئاسمانییەکە، بنکەیەکی کۆنترۆڵی دڕۆنەکان لە شاری "بەندەر عەباس" بووە، کە خەریکی ئامادەکاری بۆ ڕەوانەکردنی پێنجەمین دڕۆن بووە.