PeyamaKurd - هێرشەکانی تۆماهاوک بۆ سەر بووشێهر و تەقینەوەی لە هەولێر و کرمان
دوابەدوای پەرەسەندنی گرژییەكان، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەمریکا بە مووشەکی کرووزی BGM-109 Tomahawk هێرشی کردووەتە سەر ئامانجەکان لە بووشێھر.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بە مووشەکی کرووزی تۆماهاوک، بارەگای هێزی دەریایی تیرۆریستی سوپای پاسدارانیان لە بووشێهر کردە ئامانج.
لەهەمان کات دا هەواڵ بڵاوکراوەتەوە لەسەر هێرشی ئاسمانی سوپای پاسداران بۆ سەر هەرێمی کوردستان و شاری هەولێر. سەرچاوە ناوخۆیی یەکان باس لە چەند تەقینەوەیەکی گەورە لە هەولێر دەكەن.
لە باشووری ئێرانیش ڕاپۆرتی ناوخۆیی و هێشتا پشتڕاست نەکراوەی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر عەسلوویەمان پێگەیشتووە.
هەروەها هەواڵی بەرکەوتنی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە بارەگاکانی سوپای پاسدارانی سارۆڵڵا لە کرمان بڵاوبووەتەوە.