هێزی بەرگری ئیسرائیل و دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل : بەرپرسێکی باڵای حەماسیان لە ناوبرد

هێزی بەرگری ئیسرائیل و دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل : بەرپرسێکی باڵای حەماسیان لە ناوبرد

PeyamaKurd - هێزی بەرگری ئیسرائیل و دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل : بەرپرسێکی باڵای حەماسیان لە ناوبرد

هێزی بەرگری ئیسرائیل و دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل محەممەد عودە - سەرۆکی باڵی سەربازی حەماس کە دوای لەناوبردنی عیزەدین حەداد وەك بەرپرسی هەواڵگری حەماس دەست نیشان کرابوو لەناو بردووە

هێزی بەرگری ئیسرائیل و دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل، ڕایانگەیاند كە (سێشەممە) لە هەڵمەتێکدا لە باکووری کەرتی غەززە، تیرۆریست محەممەد عودە کوژراوە. عودە دوای نەهێشتنی عیزەدین حەداد وەک سەرۆکی باڵی سەربازی حەماس کاری کردووە و هەروەها بەرپرسی هەواڵگری ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە بووە.

لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل و هەواڵگری ئیسرائیل شوێنەكانی ژێرخانی تیرۆریستی لە دڵی شاری غەززەدا کە عودە بۆ خۆ شاردنەوە كەڵكی لێ وەردەگرت، کرانە ئامانج.

ھەروەھا حەماس کوژرانی محەممەد عودە ناسراو بە "ئەبوو عومەر"، فەرماندەی باڵای لیواکانی ئەلقەسام و سەرۆکی باڵی سەربازی تازە دەستنیشان کراوی ئەو گرووپەی لە غەززە پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند لە هێرشێک دا لە ڕۆژئاوای شاری غەززە لەگەڵ هاوسەرەکەی و دوو کوڕ و کچێکی کوژراون و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.