هەورێکی مەترسیداربەڕێوەیە

هەورێکی مەترسیداربەڕێوەیە

PeyamaKurd - هەورێکی مەترسیداربەڕێوەیە

شارەزایەکی کەشناسی هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان و ڕایگەیاند، دووبارە قۆناغێکی تری بەهێزی باران بارین و تەرزە هەرێم دەگرێتەوە.

زەکەریا کانی پاشایی، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاندووە : پێشبینی دەکرێت، لە ئەمڕۆ وە دووبارە قۆناغێکی بەهێز تری باران بارین لەبەرەبەیانی بۆ پێش نیۆرۆ ناوچەکانی دهۆک و بەشیکی هەولێر بگڕێتەوە و ئەگەری بارانی زۆر بەهێز و تەرزەی هەیە.

ووتیشی، لە کاتی دوای نیوەڕۆوە  بۆ نزیک ئیوارە ئاستی باران بارین  زیاتر چڕ دەبێتەوە بۆ سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و ڕانیە و شارەزوور و دەربەندیخان و جەمچەماڵ و کەرکووک و گەرمیان.

هەروەها دەڵێت : ئەگەری هەوری بەهێزی سۆپرسیڵ هەیە لەنزیک ئیوارە لەگەڵ هاتنی لافاو و بارینی تەرزەی زۆر لەناوچەکاندا.

جەختیشی كردەوە، ئەم دۆخە ئەم هەفتەیە بەردەوامی هەیە.