هەڕەشەی وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە دژی حیزبۆڵڵا و کۆماری ئیسلامی

هەڕەشەی وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە دژی حیزبۆڵڵا و کۆماری ئیسلامی

PeyamaKurd - هەڕەشەی وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە دژی حیزبۆڵڵا و کۆماری ئیسلامی

ئیسرائیل کاتس ، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند کە حیزبوڵڵا داوای ئاگربەستی کردووە و تەنانەت لایەنگرانی لە کۆماری ئیسلامیش دا لە ژێر فشار و هەڕەشەدا بە هۆی نیگەرانییەکان لەوەی کە ئەو گرووپە لە لایەن ئیسرائیل ەوە لەناو دەچێت، هەنگاویان ناوە.

ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە سوپای ئیسڕائیل ئامادەیە لە ئەگەری هەرچەشنە کردەوەیەکی کۆماری ئیسلامی بە هێزەوە وڵام بداتەوە. بە ووتەی کاتس ، تەنیا دوێنێ لە ئۆپراسیۆنی ناسراو بە "تاریکی ئەبەدی" زیاتر لە ٢٠٠ هێزی سەر بە حیزبۆڵڵا کوژراون و کۆی قوربانییانی ئەو ململانێیانە گەیشتووەتە زیاتر لە ١٤٠٠ کەس.