تازەترین

هەڕەشەیەکی ئاشكرا لە لاپەڕەی یەکەمی ڕۆژنامەی حکوومەتی ئێران 

هەڕەشەیەکی ئاشكرا لە لاپەڕەی یەکەمی ڕۆژنامەی حکوومەتی ئێران 

PeyamaKurd - هەڕەشەیەکی ئاشكرا لە لاپەڕەی یەکەمی ڕۆژنامەی حکوومەتی ئێران

ڕۆژنامەی حكوومەتی "ھمشھری" لە ژمارەی ڕۆژی خۆی دا، وێنەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای لە ناوەندی نیشانەگرتن دا بڵاو كردووەتەوە و مانشێتی سەرەکی خۆی بۆ "تۆڵەکردنەوە حەتمییە" تەرخان كردووە.

لە دەقەکەدا کە لە لاپەڕەی یەکەمی ڕۆژنامەکەدا بڵاوکراوەتەوە هاتووە: "تۆڵەکردنەوە حەتمییە. دەبێت حساب لەگەڵ تاوانبارانی جەنگ بکرێت".

ھەمشەھری هەروەها بانگەشەی ئەوەی کردووە کە "داوای تۆڵەسەندنەوە لە مردنی ڕابەری شۆڕش و شەهیدانی دیکە لە لووتکەی داواکارییەکانی خەڵک دایە".

بڵاوکردنەوەی ئەمە، جارێکی دیکە ئەوەمان بۆ دەردەخات کە میدیاکانی سەر بە حکوومەتی کۆماری ئیسلامی، لە جیاتی ووڵامدانەوەی قەیرانە ناوخۆیی یەکان و تێچووی قورسی سیاسەتی شەڕخوازانە، سەرنجیان لەسەر هەڕەشە و تۆڵەسەندنەوە و درووست کردنی گرژی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییە.