PeyamaKurd - واشینتۆن هەوڵی سزادانی هاوپەیمانان دەدات
ئەمریکا بە پێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز بیر لە سزادانی هەندێک لە ئەندامی ناتۆ دەکاتەوە، بەهۆی ئەوەی پشتیوانی تەواویان بۆ ئۆپراسیۆنەکانی دژ بە ئێران نەبووە، ئەمەش دەبێتە هۆکاری پێداچوونەوە بە پەیوەندییەکانی واشینتۆن لەگەڵ هاوپەیمانەکانی.
لە ناو ئەو هەنگاوانەدا، باس لە ئەگەری دەرکردنی ئیسپانیا لە ناتۆ کراوە، هەروەها واشینتۆن دەیەوێت هەڵوێستی خۆی بگۆڕێت سەبارەت بە داواکاری خاوەندارییەتی دوورگەکانی فۆڵکلاند، کە ئەمەش وەک فشاری سیاسی دادەنرێت بەرامبەر هەڵوێستەکانی ئەو وەڵاتانە لە کاتی ئۆپراسیۆنەکان.
ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە پەیوەندییەکانی نێوان ئەندامانی ناتۆ و واشینتۆن لە ماوەی ڕابردوودا تووشی ئاڵۆزی بوون، بە تایبەتی لەسەر بابەتەکانی پەیوەندیدار بە سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەڵوێست لە بەرامبەر ئێران.