PeyamaKurd - " وال ستریت ژۆرناڵ " : لە ئەگەری کوژرانی هەر هێزێکی ئەمریکی لەلایەن ئێران ەوە، ئەگەری هەیە ترامپ ئاگربەستەکە هەڵیوەشێنێتەوە.
ڕۆژنامەی "وال ستریت ژۆرناڵ" لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بە شێوەیەکی تایبەت بە ڕاوێژکار و یاریدەدەرانی خۆی ڕاگەیاندووە، لە ئەگەری کوژرانی هەر هێزێکی ئەمریکی لەلایەن ئێرانەوە، پێداچوونەوە بە ئاگربەستی نێوان هەردوو ووڵات دا دەکات و ئەگەری هەیە هەڵیوەشێنێتەوە.
"ڕۆیتەرز" وێڕای بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە ئاماژەی بەوە کردووە کە نەیتوانیوە بە شێوەیەکی سەربەخۆ ڕاستی ئەم لێدوانانە پشتڕاست بکاتەوە.