واڵ ستریت ژۆرناڵ ووردەکاری زیاتری چۆنیەتی کوژرانی خامنەیی بڵاو کردەوە

واڵ ستریت ژۆرناڵ ووردەکاری زیاتری چۆنیەتی کوژرانی خامنەیی بڵاو کردەوە
پەیامی کورد   ...   واڵ ستریت ژۆرناڵ ووردەکاری زیاتری چۆنیەتی کوژرانی خامنەیی بڵاو کردەوە

ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ لە ڕاپۆرتێکدا ووردەکاری بەرنامەی هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ لەناوبردنی ڕێبەری ڕێژیمی تارانیان بڵاو کردەوە.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل ٣٠ بۆمبیان بە سەر بەیتی ڕێبەری ڕێژیمدا خستووەتە خوارەوە و خامنەیی لە یەکەم پەلاماردا کوژراوە.

زانیارییەکانی ئەو ڕۆژنامەیە دەری دەخات کە بەرپرسانی هەواڵگری و ئەمنییەتی ئیسرائیل و ئەمریکا لەمێژە چاوەڕوانی کۆبوونەوەی هاوبەشی بەرپرسانی سیاسی و سەربازی ڕێژیم بوونە هەتا لە یەک کات دا بکرێنە ئامانج.

سەرەنجام ڕۆژی شەممە سێ کۆبوونەوە لە بەیتی ڕێبەری ڕێژیم شناسایی کران و شوێنی خامنەیی بەووردی دیاری کرا و لە ڕۆژی ڕووناک دا لێی درا و لەنێو چوو.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، پێش کاتژمێر ١٠ی پێش نیوەڕۆی شەممە ٩ی ڕەشەمە ئۆپراسیۆنی بەربڵاو دژی بەرپرسانی باڵای ڕێژیم دەستی پێکرد و هەتا دوانیوەڕۆ زیاتر لە ٢٠٠ فڕۆکەی شەڕکەری ئیسرائیل زیاتر لە ٥٠٠ بنکە و ناوەندی ڕێژیمیان کردە ئامانج.

لەو هێرشەدا، ئیسرائیل گەورەترین و بەربڵاوترین هێرشی ئاسمانی لە مێژووی ووڵاتەکەیدا بەڕێوە برد.

بەپێی زانیارییەکانی ئەو ڕۆژنامەیە، محەممەد بن سەلمان لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا چەندین جار داوای لە ترامپ کردووە کە هێرشی سەربازی بکاتە سەر ڕێژیمی تاران.
 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە