PeyamaKurd - وه‌زیری جه‌نگی ئه‌مریكا : درێژه به هێرشه‌كانمان بۆ سه‌ر ئێران ده‌ده‌ین
پیت هێگست، وەزیری جەنگی ئەمریكا رایگه‌یاند، به‌بێ هیچ به‌زه‌یی یه‌ك درێژه به هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ئێران ده‌ده‌ن و ده‌شڵێت، ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌ك كه هه‌رگیز جیهان به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه خه‌ریكی له‌ناوبردنی هێزه‌كانی رژێمی ئێرانه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئێران له كارخراون.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی دا ووتی، ڕێبه‌ری نوێی ئێران برینداربووە و "ترساوه‌و له هه‌ڵاتن دایه و مه‌شروعیه‌تی نییه."
بە ووتەی وه‌زیری جه‌نگی ئه‌مریكا قه‌باره‌ی مووشه‌كه‌كانی ئێران به‌ڕێژه‌ی 90% و درۆنه‌كانیشیان به‌ڕێژه‌ی 95% كه‌میان كردووە.
هه‌روه‌ها ووتیشی، ئێران له‌ڕوی ناچاری ته‌واوه‌وه گه‌رووی هورمزی داخستوه و ئه‌مه ئه‌وەیە ئێمه له ئێستادا كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.