ووتەبێژی سوپای ئیسرائیل، نەخشەی ناوچەی چالاکی هێزەکانی ووڵاتەکەی لە باشووری لوبنان بڵاوکردەوە

ووتەبێژی سوپای ئیسرائیل، نەخشەی ناوچەی چالاکی هێزەکانی ووڵاتەکەی لە باشووری لوبنان بڵاوکردەوە

PeyamaKurd - ووتەبێژی سوپای ئیسرائیل، نەخشەی ناوچەی چالاکی هێزەکانی ووڵاتەکەی لە باشووری لوبنان بڵاوکردەوە

ووتەبێژی سوپای ئیسرائیل، نەخشەی ناوچەی چالاکی هێزەکانی ووڵاتەکەی لە باشووری لوبنان بڵاوکردەوە، ڕایگەیاند کە هێزەکانیان بە پشت بەستن بە پێویستی ئۆپراسیۆنەكان لە " کەشی ئەمنیەتی " تا نزیکەی ١٠ کیلۆمەتر لەناو خاکی لوبنان جێگیرکراون.

بە ووتەی ئەو، هێزەکانی سوپای ئیسرائیل لە ناوچەی ئۆپراسیۆنەکانیان لە باشووری لوبنان ئامادەن و ئۆپراسیۆنەکان بۆ نەهێشتنی هەڕەشەکان و بەهێزکردنی پاراستنی دانیشتوانی باکووری ئیسرائیل بەردەوامن.

ئەم ڕاگەیاندنە ئەوە دەردەخات کە سوپای ئیسرائیل هێشتا باشووری لوبنان بە بەشێک لە هاوکێشە ئەمنییەکانی سنوورەکانی باکوور دەزانێت و ئامادەیی مەیدانی خۆی بە ئامانجی کەم کردنەوەی مەترسی هێرشەکانی ئەم ناوچەیە پاراستووە.