PeyamaKurd - ووردەکاری وتووێژی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ڕووسیا
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی فیدراسیۆنی ڕووسیا، جەختی لە گەڕانەوەی هەموو لایەنەکان بۆ ڕێبازی دیپلۆماسی و چارەسەری سیاسی قەیرانەکە کردەوە، هەروەها خستنەڕووی دەستپێشخەری و پێشنیارەکانی ڕووسیای بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و بەڕێوەبردنی قەیرانەکانی ناوچەکە ڕاگەیاند
سەید عەباس عێراقچی دۆخی نائەمنی لە گەرووی هورمز بە دەرئەنجامی دەستدرێژی سەربازی ئەمریکا و ئیسرائیل زانی و ڕایگەیاند کە هاتووچۆی کەشتیەکانی ووڵاتانی غەیرە نەیار بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی ئێران دەپارێزرێت. هۆشداریشی دا لەوەی هەر کارێکی گاڵتەئامێز لە ئەنجوومەنی ئاسایش، لەوانەش دەرکردنی بڕیارنامەیەک لەسەر گەرووی هورمز، نەک هەر کێشەکە چارەسەر ناکات، بەڵکو خۆی دەبێتە بەشێک لە کێشەکە.
عێراقچی هەروەها هێرشەکانی سەر شوێنە کلتوورییەکان لەوان کەنیسەی ئۆرتۆدۆکسی تاران بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان زانی و داوای ووڵامدانەوەی یەکلاکەرەوەی یوونێسکۆ و کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکانی کرد.