PeyamaKurd - ووردەکاری گفتوگۆی پووتین لەگەڵ ترامپ
🔸 ئوشاکۆڤ یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ڕووسیا لەم بارەیەوە ڕایگەیاند : گفتوگۆکە تیشک خرایە سەر ململانێ لەسەر ئێران و دانووستانەکان بۆ یەکلاکردنەوەی ئۆکراین.
🔸 گفتوگۆکە بە دەستپێشخەری سەرۆکی ئەمریکا ئەنجام دراوە.
🔸 ڕێبەرانی دوو ووڵات ئاڵوگۆڕی بیروڕای بنەڕەتی و بەسوودیان لە بارەی دۆخی ئێران کرد و باسیان لە پرسەکانی پەیوەست بە دۆخی ڤەنزۆئێللا کرد.
🔸 پووتین تێڕوانینەکانی بە ئامانجی چارەسەرکردنی خێرای سیاسی و دیپلۆماسی کێشەکانی ئێران دەربڕی.
🔸 پووتین هەڵسەنگاندنی ئەرێنی بۆ هەوڵەکانی نێوەندگیری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و خودی ترامپ لە چارەسەرکردنی کێشەکانی ئۆکراین دەربڕی.
🔸 گفتوگۆکە کارا و ڕاشکاوانە و بونیاتنەر بوو.