وۆڵ ستریت ژۆرناڵ : هێڵی سووری ئەمریکا بردنەدەرەوەی هەموو یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران ە

وۆڵ ستریت ژۆرناڵ : هێڵی سووری ئەمریکا بردنەدەرەوەی هەموو یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران ە

PeyamaKurd - وۆڵ ستریت ژۆرناڵ : هێڵی سووری ئەمریکا بردنەدەرەوەی هەموو یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران ە

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت ژۆرناڵی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە دانووستانەکانی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران نووسیویەتی واشینتۆن دەیەوێت هەموو ماددە ئەتۆمییە پیتێندراوەکان لە ئێران بباتە دەرەوە؛ پرسێک کە بەپێی ڕۆژنامەکە نەک تەنها هەندێک ئاستی پیتاندن، بەڵکوو تەواوی کۆگاکانی یۆرانیۆمی پیتێندراویش دەگرێتەوە.

 وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئەم مەرجەی بە "هێڵی سوور"ی ئەمریکا لە دانووستانەکاندا وەسف کردووە.

لەو چوارچێوەیەدا، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێک دا لەگەڵ تۆڕی (PBS News Network) ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی ئەگەری دەتوانێت گواستنەوەی نزیکەی هەزار پۆند یۆرانیۆمی پیتێنراو لە ئێرانەوە بۆ ئەمریکا لەخۆبگرێت و هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە لە چوارچێوەی ئەو ڕێككەوتنە، دامەزراندنی دامەزراوەی ئەتۆمی ژێرزەمینی لە ئێران قبووڵ ناکرێت.

ترامپ گەشبینی خۆی لە بەرەوپێش چوونی دانووستانەکان دەربڕی و ووتی هەست دەکات هەردوولا لە ڕێککەوتن نزیکبوونەتەوە، بەڵام ھاوكات جەختی لەوە کردەوە کە ئەزموونەکانی ڕابردوو دەریدەخەن کە پێویستە تا ئەنجامی کۆتایی چاوەڕێ بكەین. هەروەها ئاماژەی بەوەش كرد، بەدووری دەزانێت هەندێک کەسایەتی نزیک لە خۆی وەک ستیڤ ڤیتكاف و جەرد کوشنێر بۆ دانووستانەکان بنێردرێن.