PeyamaKurd - وەزارەتی بەرگری ئیمارات : هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر ووڵاتەکەمان تێکشکێندرا
سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئیمارات بەرپەرچی ژمارەیەک هێرشێکی مووشەکی دایەوە.
دوای کەمتر لە کاتژمێرێک لە بڵاوبوونەوەی هۆشداری ئەمنی و داواکردن لە هاووڵاتییان بۆ چوونە پەناگەکان، سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئیمارات چالاک کرا و بەرپەرچی ژمارەیەک هێرشی مووشەکی داوەتەوە کە ئاراستەی ئەو ووڵاتە کرابوون.
وەزارەتی بەرگری ئیمارات لە ڕاگەێندراوێکی کورت دا ڕایگەیاند: سیستەمی بەرگری ئاسمانیمان بە سەرکەوتوویی بەرپەرچی ژمارەیەک هێرشی مووشەکی داوەتەوە.