وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریكا سزای نوێ بەسەر تۆڕی دارایی ئێران دا دەسەپێنێت

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریكا سزای نوێ بەسەر تۆڕی دارایی ئێران دا دەسەپێنێت

PeyamaKurd - وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریكا سزای نوێ بەسەر تۆڕی دارایی ئێران دا دەسەپێنێت

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند دوای دەست پێکردنەوەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر کەشتییە نێودەوڵەتییەکان لە تەنگەی هورموز، نووسینگەی کۆنترۆڵی دارایی بیانی وەزارەتەکە سزای نوێی بەسەر ژمارەیەک کەس و دامەزراوەی پەیوەندیدار بە کۆماری ئیسلامی سەپاندووە.

بەپێی ڕاگەێندراوی وەزارەتەكە، سزاکان کەسێکیان کردووەتە ئامانج بە ناوی عەلی ئەنساری کە ڕێگەی بۆ کاروباری دارایی ئێران خۆش کردووە و سیستەمێکی دامەزراندووە بۆ گواستنەوە قاچاغی داهاتی گشتی ئێران بۆ دەرەوەی ووڵات لە بەرژەوەندی موجتەبا خامنەیی و بەرپرسانی تری ئێران.

وەزارەتەكە ژمارەیەک کۆمپانیای خزمەتگوزاری ئاڵوگۆڕی دراویشی لە ئێران خستووەتە ناو لیستی سزاکان. دەڵێت ئەو کۆمپانیایانە هەموو ساڵێک چەندین ملیار دۆلار پارە بۆ بانکە ئێرانییە سزادراوەکان دەگوازنەوە و ڕۆڵێکی گرینگ لە پاراستنی تۆڕی دارایی کۆماری ئیسلامی دەگێڕن.

ھەروەھا دەڵێ; ئەم هەنگاوە ووڵامێکە بۆ هێرشەکانی ئێستای ئوردن بۆ سەر هاتووچۆی دەریایی لە تەنگەی هورموز.