PeyamaKurd - وەزیری بەرگری ئیسرائیل : لە چەند کاتژمێری داهاتوو چاوەڕێی سوپرایزی گەورە بن
وەزیری بەرگری ئیسرائیل بە فەرمی کوژرانی وەزیری هەواڵگری ئێرانی ڕاگەیاند و ووتی : سوپاکەیان گەیشتووەتە "لووتکەی قۆناغی یەکلاکەرەوە" و جەختی کردەوە کە ناتانیاهوو مووڵەتی بە سوپا داوە بۆ بەئامانج گرتنی هەر بەرپرسێکی ئێرانی، بێ گەڕانەوە بۆ هیچ بەرپرسێکی سیاسی یان سەربازی.
دەشڵێت : "قەیرانەکان لە ناوخۆی رژێمی ئێران دا لە زیادبووندان و ئێمە لە لێواری بڕیارە گەورەکانین."