PeyamaKurd - وەزیری بەرگری ئیسرائیل کوژرانی "عەلیڕەزا تەنگسیری" پشتڕاست کردەوە
ئیسرائیل کاتس، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند:
«فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی و بەرپرسی داخستنی تەنگەی هورمزمان لەناو برد.»
کاتس لە کاتی هەڵسەنگاندنی دۆخەکەدا وتی:
«شەوی ڕابردوو سوپای ئیسرائیل لە ئۆپراسیۆنێکی ورد و کوشندەدا، فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران "تەنگسیری" لەگەڵ چەند فەرماندەیەکی باڵای هێزی دەریایی لەناو برد.
هەروەها ووتی:
ئەم کەسە کە بەرپرسی ڕاستەوخۆی ئۆپراسیۆنە تیرۆریستییەکانی مین ڕێژکردن و داخستنی تەنگەی هورمز بوو بۆ ڕێگری کردن لە تێپەڕبوونی کەشتییەکان، تێکشکێندرا و شکستی هێنا.»
لە درێژەی قسەکانی دا ووتی:
«ئەمە پەیامێکی ڕوونە بۆ هەموو فەرماندەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی سوپای پاسدارانی ئێران کە ئێستا حوکمی ئێران دەکەن: سوپای ئیسرائیل یەکە یەکە ڕاوتان دەکات و پەکتان دەخات. پیرۆزبایی لە سوپای ئیسرائیل دەکەم بۆ ئەنجامدانی بێ کەم وکوڕی ئەم ئۆپراسیۆنە.»
هەروەها ووتیشی:
«ئەمە هەواڵێکی گرینگە بۆ هاوبەشە ئەمریکییەکانمان، وەک نیشانەیەک بۆ هاوکاری سوپای ئیسرائیل لە دووبارە کردنەوەی تەنگەی هورمز و ئەو هاوکارییە مێژوویی یەی کە لە نێوان سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ و سەرۆک وەزیران بێنیامین ناتانیاهوو و لە نێوان هەردوو ووڵات و هەردوو سوپادا هەیە. ئێمە بە هەموو هێزمانەوە لە ناوخۆی ئێران بەردەوام دەبین لە چالاکییەکانمان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی شەڕ.»