PeyamaKurd - وەزیری جەنگ پیتەر هێگسێت: هەرچی ئێران هێزەکانی جێگۆڕكێ پێ بكات و پێگەکانی بگۆڕێت، بۆ ئێمە لە ئێستادا بەئامانج گرتنی ئەوان ئاسانتر دەبێت.
لەبیرتان بێت، ئێمە دەتوانین ببینین. دەتوانین چاودێری بکەین. دەتوانین هەست بکەین. ئێمە دەزانین لە کوێن.
بۆیە ئەگەر هەوڵ بدەن پێگەكانیان پێش وەختە ئامادە بکەن، تەنها ئامانجی سەربازی زیاتر بۆ هێرشی ئێمە زیاتر دەكەن.
پیت هێگسێت: هەڕەشەی لەناوچوونی ژێرخانی ووزە ئێرانی هێنایە سەر مێزی دانووستان
پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند، چەند ئامانجێکی سەربازی لە خارگ کراونەتە ئامانج بۆ ناردنی "پەیامێکی ڕوون" کە ڕژێمی ئێران ناتوانێت بەرگری لەو شوێنانە بکات و ناچار بووە دەرك بارودۆخی خۆی بكات.
جەختیشی کردەوە کە توانای بەرهەمهێنان و دابین کردنی ووزە کە یەکێکە لە سەرچاوە سەرەکییەکانی مانەوەی دەسەڵاتە، بەشێوەیەکی کاریگەر لە دەستی ئەمریکا بووە و ئەم بابەتەش ڕاستەوخۆ بەدەست دۆناڵد ترامپ ەوە بووە. بە ووتەی ناوبراو، ئەو فشار و هەڕەشانە ڕژیمی گەیاندە سەر مێزی وتووێژ.
هێگسێت هەروەها ڕوونی کردەوە کە لایەنی بەرامبەر بە ڕوونی پێیان ووتراوە کە ئەمریکا دەتوانێت هەموو تواناکانی وزە لەناو ببات و هەناردەکردنیان ڕابگرێت بەبێ ئەوەی ڕووبەڕووی لێکەوتەی جیددی ببێتەوە. هەربۆیە ئەم هەڕەشەیە لایەنی بەرامبەری ناچارکرد ئامادەیی خۆی بۆ ڕێککەوتن ڕابگەیەنێت.
هەروەها ووتی ئێران توانای نەماوە هیچ مووشەکێکی دیکە درووست بکات.
و سەبارەت بە ڕێبەری نوێی ئێرانیش ووتی، دەم وچاوی شێواوە و بریندارە.