PeyamaKurd - وەزیری جەنگی ئەمریکا :١٥ هەزار ئامانجمان لە ئێران پێکاوە
هەینی، پیت هێگسەس وەزیری جەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند: ڕاگەێندراوەکەی دوێنی موجتەبا خامنەیی بۆ هەفتەیەک لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، چوونکە ئەو بریندارە.
هەروەها ووتیشی: ١٥ هەزار ئامانجمان لە ئێران پێکاوە، چەندین ساڵە ئێران هەڕەشە لە کەشتییەکانی گەرووی هورمز دەکات، بە تەواوی سیستەمی مووشەکی و دەریایی ئێران لەناو دەبەین.
وتیشی ئێران ستراتیژیەتی گۆڕیوە و زۆرترین مووشەک و درۆن درووست دەکات.
هەروەها جەخت لەوە دەکاتەوە"ئێمە خەڵکی ئاسایی ناکەینە ئامانج بەڵکوو ئێرانە وادەکات.
لەلای خۆیەوە سوپاسالاری ئەمریكا دان کەین ووتی : ئاسمانی ئێرانمان بەدەستەوەیە، کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکمان لە عێراق بەهۆی کێشەی تەکنیکی بووە.