وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا : لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا هیچ بارکردنێکی نەوت لە کۆگاکانی دوورگەی "خارک"ی ئێران ئەنجام نەدراوە و هیچ نەوتێک نەهاتووەتە ناو و نەچووەتە دەرەوە.

وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا : لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا هیچ بارکردنێکی نەوت لە کۆگاکانی دوورگەی "خارک"ی ئێران ئەنجام نەدراوە و هیچ نەوتێک نەهاتووەتە ناو و نەچووەتە دەرەوە.

PeyamaKurd - وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا : لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا هیچ بارکردنێکی نەوت لە کۆگاکانی دوورگەی "خارک"ی ئێران ئەنجام نەدراوە و هیچ نەوتێک نەهاتووەتە ناو و نەچووەتە دەرەوە.
 

"سکات بێسێنت"، وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا، لە چاوپێککەوتنێک دا لەگەڵ کەناڵی "سی ئێن بی سی" ووتی : "گرینگترین دامەزراوەی بارکردنی نەوت لە ئێران، دامەزراوەکانی دوورگەی خارکن. ئێمە دەبینین لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا هیچ بارکردنێک ئەنجام نەدراوە و پێمان وایە کۆگاکانیان پڕ بوون."

ناوبراو بە پشت بەستن بە وێنەكانی مانگی دەستكرد ئاماژەی بەوە کرد کە هیچ کەشتییەک هاتوچۆ ناکات و بەم هۆیەشەوە ئێران ناچار دەبێت بەرهەم هێنانی نەوت ڕابگرێت.

بێسێنت جەختی کردەوە کە کۆماری ئیسلامی ڕێژیمێکی شەڕئەنگێزە و ووتی : "ئەوان تەنیا لەمساڵ دا ٣٠ بۆ ٤٠ هەزار کەسیان لە سێدارە داوە کە زۆربەیان خۆپیشاندەری ئاشتی خواز بوون. چۆن دەبێت لەگەڵ ڕێژیمێکی ئاوادا ھەڵسوکەوت بکرێت؟"
هەروەها زیادی کرد کە بەهۆی ئەم فشارانەوە، ئێستا ڕێژیمی ئێران توانای پێدانی مووچەی سەربازەکانی و کڕینەوەی چەکی لە دەرەوە نەماوە.