وەزیری ووزەی ئەمریکا : ئێران زۆر نزیکە لە بەدەست هێنانی چەکی ئەتۆمی 

وەزیری ووزەی ئەمریکا : ئێران زۆر نزیکە لە بەدەست هێنانی چەکی ئەتۆمی 

PeyamaKurd - وەزیری ووزەی ئەمریکا : ئێران زۆر نزیکە لە بەدەست هێنانی چەکی ئەتۆمی 

کریس رایت، وەزیری ووزەی ئەمریکا، لەبەردەم ئەندامانی کۆنگرێس دا ڕایگەیاند کە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران گەیشتوووەتە قۆناغێکی یەکجار هەستیار و ووتی: "ئێران بە شێوەیەکی مەترسیدار لە بەرهەم هێنانی یۆرانیۆمی ئاستی سەربازی نزیک بووەتەوە."

وەزیری ووزە ئاشکرای کرد کە تاران ڕەنگە تەنیا "چەند هەفتەیەکی" مابێت بۆ گەیشتن بەو ئاستە لە پیتاندن کە بۆ چەکی ئەتۆمی پێویستە. ئاماژەی بەوەش دا، هەرچەندە دوای بەدەست هێنانی ماددەکە هێشتا پڕۆسەی "بۆمب کردن" کاتی دەوێت، بەڵام ئێران خەریکە دەگاتە ئەو لووتکە یەکلاکەرەوەیەی کە جیهان لێی دەترسا.

کریس رایت ڕوونی کردەوە کە ئێستا ئێران یۆرانیۆم بە ڕێژەی 60% دەپیتێنێت، ئەمەش وای لێدەکات زۆر بە ئاسانی و لە ماوەیەکی کورت دا بگاتە ئاستی 90%، کە ئاستی پێویستە بۆ درووست کردنی چەکی ناوەکی. ئەم دۆخەی بە "جێگەی نیگەرانییەکی زۆر" وەسف کرد و داوای لە کۆنگرێسی کرد بە هەستیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم پێشەوە چوونەدا بکەن.