PeyamaKurd - پاشەکشەی ئێران لە هەڵوێستەکانی
کۆماری ئیسلامی ئێران لە نوێترین پێشنیاری خۆی دا بۆ دەست پێکردنەوەی دانووستانەکان، هەندێک لە مەرجەکانی پێشووی گۆڕیوە و پاشەکشەی کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی "واڵستریت ژوورناڵ"، تاران لەم پێشنیارە نوێیەدا وازی لە مەرجی "کۆتایی هێنان بە گەمارۆوەکان پێش دەستپێکردنی دانووستان" هێناوە و ڕایگەیاندووە کە ئامادەیە هاوکات لەگەڵ وەرگرتنی گەرەنتی بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان، لەسەر بابەتە سەرەکییەکانی وەک گەرووی هۆرمۆز و پرسی ئەتۆمی وتوووێژ بکات.
تاران ڕایگەیاندووە کە ئەگەر واشینتۆن پێشوازی لێ بکات، ئامادەیە سەرەتای حەفتەی داهاتوو لە ووڵاتی پاکستان لەگەڵ ئەمریکا بچێتە سەر مێزی دانووستان.
ئەمە لەکاتێک دایە کە دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا، لە کاردانەوەیەکی کورتدا ڕایگەیاندووە کە لە پێشنیارە نوێیەکەی ئێران ڕازی نییە، بەڵام ووردەکاری زیاتری لەو بارەوە ئاشکرا نەکردووە.