پردی (B1) لە ئێران کرایە ئامانج

پردی (B1) لە ئێران کرایە ئامانج

PeyamaKurd - پردی (B1) لە ئێران کرایە ئامانج

 پێنجشەممە لەلایەن فرۆكە جەنگییەكانی ئەمریكاو ئیسرائیل ەوە كرایە ئامنج بە شاكاری ئەندازیاری ئێران و پردێکی ستراتیژی ناسراوە کە تارانی پایتەخت و شاری کەرەج بەیەکەوە دەبەستێتەوە، 

درێژیەكەی یەک کیلۆمەترەو بەرزییەکەی دەگاتە نزیکەی ١٣٦ مەتر، بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی فارس لە سەرەتای ئەمساڵ دا کراوەتەوەو نزیکەی ٤٠٠ ملیۆن دۆلار تێچووەكەیەتی.

لەم هێرشەدا ئەم پڕۆژەیە کە یەکێک بوو لە ژێرخانی ڕێگاوبانەکانی پارێزگاکە و بڕیار بوو لە ئایندەیەکی نزیکدا بخرێتە بواری جێبەجێ کردنەوە، زیانی پێگەیشت.
داوا لە هاووڵاتیان دەکرێت بەهۆی بارودۆخی ئێستاوە خۆیان لە گەشتکردن لەم ناوچەیە بەدوور بگرن. لە ئێستادا ڕێگاکان داخراون.
هاوکات کارەبای هەندێک ناوچە پەک خراوە، هێزەکانی کۆمپانیای دابەش کردنی کارەبای پارێزگاکان کار دەکەن و کێشەکە چارەسەر دەکرێت.
جێگری ئەفسەری سیاسی و ئەمنی پارێزگای ئەلبۆرز ڕایگەیاند، لەم هێرشەدا 2 هاووڵاتی کوژران و ژمارەیەکیش بریندار بوون.