PeyamaKurd - پەیامێکی بەپەلە و هەڕەشەئامێز لە ترامپ ەوە بۆ ئێران
دۆناڵد ترامپ دەڵێت، کەمێک لەمەوبەر لەسەر فەرمانی ئەو یەکێک لە "بەهێزترین" هێرشە ئاسمانییەکان کراوەتە سەر دوورگەی خارگی ئێران.
دەقی پەیامەکەی ترامپ:
پێش کەمێک، بە فەرمانی من، فەرماندەیی ناوەندی ویلایەتە یەکگرتووەکان یەکێک لە بەهێزترین هێرشە ئاسمانییەکانی بۆردومانکردنی لە مێژووی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئەنجامدا، و بە تەواوی هەموو ئامانجە سەربازییەکانی ناو گەوهەری تاجی ئێران، واتە دوورگەی خارگی تەخت کرد. چەکەکانی ئێمە بەهێزترین و پێشکەوتووترین چەکن کە جیهان تا ئێستا بە خۆیەوە بینیبێ، بەڵام لەبەر هۆکاری رەوشت و مرۆیی، بڕیارم دا ژێرخانی نەوتی سەر دوورگەکە لەناو نەبەم. بەڵام، ئەگەر ئێران یان هەر کەسێکی دیکە، هەر کارێک بکەن بۆ دەستوەردان لە هاتووچۆی ئازاد و بێوەی کەشتییەکان لە تەنگەی هورمزدا، من دەستبەجێ چاو بەم بڕیارەدا دەخشێنمەوە.
لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتیم دا و لە ئێستاش دا، من سوپاکەمانم وەک کوشندەترین، بەهێزترین و کاریگەرترین هێز لە هەموو جیهان دا (بە جیاوازییەکی زۆرەوە) بونیاد ناوەتەوە. ئێران هیچ توانایەکی نییە بەرگری لە هەر شتێک بکات کە ئێمە بمانەوێت هێرشی بکەینە سەر — هیچیان پێ ناکرێت! ئێران هەرگیز نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، و توانای ئەوەشی نابێت هەڕەشە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، یان تەنانەت جیهانیش بکات! بۆ سوپای ئێران و هەموو ئەوانەی تریش کە تێوەگلاون لەگەڵ ئەم ڕژێمە تیرۆریستییەدا، ژیرانە دەبێت ئەگەر چەکەکانیان دابنێن و ئەوەی لە ووڵاتەکەیان ماوەتەوە ڕزگاری بکەن، کە زۆری لێ نەماوەتەوە!
سوپاس بۆ سەرنجتان سەبارەت بەم بابەتە.
سەرۆک دۆناڵد جەی ترامپ