چوونە ناو هەفتەی چوارەمی پچڕانی ئینتەرنێت لە ئێران 

چوونە ناو هەفتەی چوارەمی پچڕانی ئینتەرنێت لە ئێران 

PeyamaKurd - چوونە ناو هەفتەی چوارەمی پچڕانی ئینتەرنێت لە ئێران 

ماڵپەڕی نێت بلاکس کە چاودێری پچڕانی ئینتەرنێت لە سەرانسەری جیهان دا دەكات، سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢ی خاكەلێوە ڕایگەیاند، بە تێپەڕبوونی ٥٢٨ كاتژمێر لە داخستنی ئینتەرنێت لەو ووڵاتەدا، ئەو دۆخە پێی ناوەتە ٢٣هەمین ڕۆژی خۆیەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، داخستنی ئینتەرنێت کە حکوومەت سەپاندوویەتی، ئێستا چووەتە هەفتەی چوارەمی خۆیەوە و تا ئێستاش بەردەوامە. ئەم داخستنە بەربڵاوە پەیوەندی خەڵکی لەگەڵ جیهانی دەرەوەدا بە تووندی سنووردار کردووە و نیگەرانییەکانی لەبارەی دەست ڕاگەیشتن بە زانیاری و دۆخی هاووڵاتییان زیاتر کردووە.