PeyamaKurd - چەند بڕیارێک لەبەرژەوەندی جووتیاران پەسەند کران
د بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند : بە کۆی دەنگی ئەندامان لە ناو ئەنجوومەنی نوێنەران، دەنگماندا لەسەر بڕیارێک کە لە چوار بڕگە پێک هاتووە و لە بەرژەوەندی جوتیارانە و ئامانج لێی پاراستنی مافەکانی جووتیاران و دابین کردنی پاڵپشتی زیاترە بۆیان، تا بتوانن بەردەوام بن لە خزمەت کردنی کەرتی کشتوکاڵ.
بڕیارەکان بریتین لە؛
١- ڕاگرتنی وەرگرتنەوەی قەرزی جووتیاران تا پەسەندکردنی بوودجە.
٢- دیاری کردنی نرخی گەنم هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو.
٣- هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی "حجب"ی پێش وەختە پێش رادەست کردنی گەنم.
٤- خەرج کردنی شایستە دارایی یەکانی جووتیاران.