ڕابەری باڵای ئێران بڕیاری لێخۆش بوون و کەم کردنەوەی سزای بۆ دوو هەزار زیندانی دەرکرد، کەبەشێکی زۆریان ڕاستەوخۆ ئازاد دەکرێن.

ڕابەری باڵای ئێران بڕیاری لێخۆش بوون و کەم کردنەوەی سزای بۆ دوو هەزار زیندانی دەرکرد، کەبەشێکی زۆریان ڕاستەوخۆ ئازاد دەکرێن.

PeyamaKurd - ڕابەری باڵای ئێران بڕیاری لێخۆش بوون و کەم کردنەوەی سزای بۆ دوو هەزار زیندانی دەرکرد، کەبەشێکی زۆریان ڕاستەوخۆ ئازاد دەکرێن.

موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران، پێشنیازێکی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ووڵاتەکەی پەسەند کرد بۆ لێخۆش بوون و کەم کردنەوەی سزای دوو هەزار سزادراو.

میدیاكانی ئێران ئاشكرایان كرد، ئەم بڕیارە دوای پێداچوونەوەی ووردی کۆمیسیۆنەکانی لێخۆش بوونی پارێزگاکان و کۆمیسیۆنی ناوەندی دێت، کە تێیدا لیستە پێشنیازکراوەکان ئامادە کران و بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی کۆتایی پێشکەش بەڕابەری باڵای ئێران کران.

عەلی موزەفەری، جێگری سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران ڕایگەیاند، لێخۆش بوونەکە زیاتر ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە سکاڵاکاری تایبەتیان نییە، پێشینەی تاوانی کاریگەریان نییەو لەکاتی مانەوەیان لەزیندان نیشانەکانی چاکسازییان تێدا دەرکەوتووە.